ئەمڕۆ شاندەكەی حكومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

شاندی هەرێم

بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراقدا، ئەمڕۆ هاوكاتی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە شاندەكەی حكومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغداد.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان لەگەڵ بەغداد”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “ئومێدەوارین ڕێككەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بكرێت و هەنگاوێك بێت بۆ بونیادنانی متمانە لەنێوان هەردوولا”.

جوتیار عادل ئەوەشی ئاشكراكرد، هەمان ئەو شاندە دەڕۆنەوە بەغداد كە پێشتر بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی چوونە بەغداد.

سەردانی ئەو شاندەی حكومەتی هەرێم هاوكاتی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە، كە بەرپرسانی هەرێم لە پەیامەكانیاندا داوایان لە عێراق كرد قەرەبووی هەڵەبجە بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران ئەوروپا تۆمەتبار دەکات لە بەشدارییکردن لە کیمیایی بارانی هەڵەبجەدا

بابەتی دواتر

وێنە.. 33 هەمین ساڵیادی کیمیایی بارانی هەڵەبجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share