هۆكاری گرانبوونی پێوەری ئاوی ماڵان ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو وادەیەی بۆ دانان و تۆماركردنی پێوەری ئاوی ماڵان دانراوە وایكردووە نرخەكەی لەسەر هاوڵاتییان بەرزبكرێتەوە و جەختیشدەكاتەوە، “لە ئێستادا لە زۆر ناوچەدا نرخی پێوەری ئاو گەیشتووەتە 60 هەزار دینار تەنانەت هاوڵاتییان پێوەرەكەیان دەستناكەوێت كە بیكڕن”.

كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم 21ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ دانان و تۆماركردنی پێوەری ئاو بەو هۆیەشەوە پێوەری ئاوی ماڵان نرخەكەی لەسەر هاوڵاتییان بەرزبووەتەوە لەكاتێكدا پێشتر نرخی یەك پێوەری ئاو 35 هەزار دینار بوو، ئێستا كە چاودێری كۆمپانیاكە ناكرێت نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی بەدواداچوونەكانمان لە زۆرێك لە ناوچەكاندا پێوەرەكە لە كۆمپانیاكە و بازاڕدا نەماوە كە هاوڵاتییان بیكڕن و ئەوەش وایكردووە نرخەكەی لەسەر هاوڵاتییان گرانبكرێت.

بابەتی پێشتر

كورتەباڵاترین پیاوی جیهان كوردە.. ناوی چووە كتێبی گینسەوە

بابەتی دواتر

لوقمان وەردی: ئەوەی لە كابینەی نۆیەمدا هەیە لە هیچ شوێنێكی دونیادا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دوا هەڵویستی راگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوا هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق…
Total
0
Share