وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بری بەشە ئاردی مانگانە سەموون لە رێگای فڕن و سەموونخانەكانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەزارەت لە بەرنامەیدا كە بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان بگۆڕێت بۆ سەموون و ئەو هەنگاوەش ناچاری نییە و لە رێگای فڕن و سەموونخانەكانەوە سەموون بدرێتە هاوڵاتییان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو هەنگاوەش سەرەتا لە ناوچەكانی مەنسور و زەیونە جێبەجێدەكرێت و پێشتر كە بەشێكی هاوڵاتییان مانگانە وەرگرتنی بەشە ئاردیان رەتكردووەتەوە یاخود فرۆشتوویانە بە بریكارەكانیان.
راشیگەیاند، بەپێی پڕۆژەكە كە پێشنیازكراوە هەر هاوڵاتییەك مانگانە 600 سەموونی لە بری فەردەیەك ئارد پێبدرێت كە ئەوەش لە رێگای پسووڵەی خۆراكەوە بدرێتە هاوڵاتییان.