كۆمسیۆن ناتوانێت كامێرا لە ناوەندەكانی دەنگداندا جێگیربكات

بودجەی هەڵبژاردن توانای ئەو خەرجییەی نییە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت، بەو بودجەیەی لەبەردەستدایە ناتوانرێت كامێرا لە ناوەندەكانی دەنگداندا دابنرێت.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند، كۆمسیۆن زیاتر لە 60 هەزار ناوەندی دەنگدانی هەیە كە لەنێوان دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی ئاوارەبووان و بەندینخانە و دەنگدانی گشتی دابەشدەبێت، بۆیە فەراهەمكردنی كامێرا بۆ هەموو وێستگەكان پارەیەكی زۆری دەوێت.

وتیشی، “بودجەی هەڵبژاردن توانای ئەو خەرجییەی نییە كامێرا لە هەموو وێستگەیەكی دەنگداندا دابنرێت”.

غلای ئەوەشی خستەڕوو، چاودێرانی ناوخۆیی و بریكاری پارتە سیاسییەكان و میدیاكان، سەرجەمیان دەبنە چاودێر بەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە.

دوپاتیشیكردەوە، بریكاری پارتە سیاسییەكان و دەنگدەران مافی ئەوەیان هەیە سكاڵا بكەن، ئەگەر هەر پێشێلكارییەك لە ڕۆژی دەنگداندا هەبێت، بەمەرجی بوونی بەڵگە.

وتەبێژی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكرد كە چاودێرانی نێودەوڵەتی مافی سكاڵاكردنیان نییە، كارەكەیان تەنها لە پێشكەشكردنی ڕاپۆرت بۆ لایەن و ڕێكخراوەكانی خۆیان كورت دەبێتەوە.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشخراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەو چوارچێوەیەشدا كۆمسیۆن ئامادەكاری دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نزیك ئێرانه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو. حه‌یده‌ر مه‌نده‌لاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share