بەهۆی لێزمەبارانی بەردەوامەوە، لە قەزای ئاکرێ زیانی زۆر بە 15 ماڵی هاوڵاتییان و شوێنە گەشتیارییەکان و چەندین دوکان و بازاڕی قەزاکە گەیشتووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، لە گوندی كولەكای سەر بە قەزای ئاكرێ، بەهۆی بارانبارینە زیان بەر بەشێك لە پڕۆژە و كێڵگەكانی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە كەوتووە.
وتیشی، یەكێك لە پڕۆژەكان كە تایبەتە بە بەخێوكردنی ئاژەڵ، بەهۆی لێزمەباران و دروستبوونی لافاوەوە زیانی زۆری بەركەوتووە و بەشێك لە ئاژەڵەكانی ناوی لەناوچوون.