وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە: تەرمی هاوڵاتییەک لە ئاوی ئەحمەد ئاوا دۆزرایەوە

مردن
تەرمی پیاوێکی تەمەن 35 بۆ 45 ساڵان، لە ئاوی ئەحمەد ئاوا نزیک ناحیەی خورماڵ دۆزرایەوە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی پیاوێکی نەناسراو کە تەمەنی نزیکەی 35 بۆ 45ساڵان دەبێت، لەناو ئاوی ئەحمەد ئاوا لەنزیک ناحیەی خورماڵ بەخنکاوی دۆزرایەوە کە هیچ ناسنامەیەکی پێنیە.
دەشڵێت، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کرا، و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ رێکخراوە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەش دەڵێت، داوا لەهاوڵاتییان دەکەین هەرکەسێک خزم و کەسو کاری نادیارە، سەردانی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە بکات بەمەبەستی ناسینەوەی تەرمەکە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا خەرجبکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراقدا خەرجبکرێت. ئەو…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share