بۆ دابەشكردنی مووچە دارایی عێراق پشووی فەرمانگەیەكی راگرت

وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی پشووی رۆژانی هەینی و شەممەی فەرمانگەیەك بەمەبەستی دابەشكردنی مووچە بەر لە جەژن.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بە بەردەوامیی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەكە لە رۆژانی هەینی و شەممە 14 و 15ی نیسان.

بەپێی ناوەرۆكەكەی، بڕیارەكە لەپێناو تەواوكردنی سەرجەم رێوشوێنەكانی پارەداركردنی مووچەی وەزارەت، فەرمانگە نەبەستراوەكان و پارێزگاكانە بەر لە جەژنی رەمەزان.

مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی نیسان بەر لە جەژن وەردەگرن، سەبارەت بە هەرێمی كوردستان بڕیارە تا پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار دابەشبكرێت، ئەگەر گرفتی نەمانی پارە لە بانكەكاندا سەرهەڵنەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە و ئەنجامەکان گۆڕانکارییان…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
Total
0
Share