بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەبەرئەوەی 21 ساڵە خەڵكی ەڵەبجە قەرەبوو نەكراونەتەوە كە بەپێی ماددەی 132 ی دەستووری عێراق، دەبێت ھەموو ئەوانەی زەرەرمەندی دەستی رژێمی بەعسن قەرەبووبكرێنەوە.

دەشڵێت، ئەو 85 واژووە رەوانەی لیژنەی یاسایی دەكرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسایەك بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییانی ھەڵەبجە ئامادەبكەن و دەنگی لەسەر بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
Total
0
Share