شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆرستی مەترسیداری لە کەرکوک راگەیاندووە کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی تیرۆرستی.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، “دەزگای لێکۆڵینەوە و هەواڵگری فیدڕالی توانیان چوار تیرۆرست دەستگیربکەن، کە یەکێکیان سێ بۆمبی چێندراوی گواستووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێکی دیکە لە تیرۆرستەکان بەشداری لە فڕاندن و کوشتنی شۆفێرە بارهەڵگرەکانی رێگەی کەرکوک – تکریت کردووە و تەرمەکانی بۆمبڕێژ کردووە، ئەوانی دیکەشیان هاوکاری لۆجستی پێشکەش بە داعش کردووە”.ئاشکراشیکرد، “بەپێی ماددەی چواری تیرۆر رێوشوێنە یاساییەکان دژ بەو تیرۆرستانە گیراونەتە بەر”.