بکوژی ئەندامەکەی یەکێتی لە کەرکوک دەستگیرکرا

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی بکوژی ئەو ئەندامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕاگەیاند، کە پێشتر لە گەڕەکی پەنجە عەلی لە کەرکوک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، بکوژی ئەو ئەندامەی یەکێتی بەناوی “ڕێبوار محەممەد ئەمین” کە لە گەڕەکی پەنجا عەلی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا دەستگیرکراوە.

بکوژەکە دوای ئەوەی بە گومانی تێوەگلانی لە کوشتنی ئەو ئەندامەی یەکێتی، دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە، بەپێی پۆلیسی کەرکوک دوای خستنەڕووی بەڵگەکان دانیناوە بە ئەنجامدانی تاوانەکەدا.

تۆمەتبارەکە هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانەی بۆ تۆڵەسەندنەوە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە گێڕاوەتەوە، پۆلیسی کەرکوک توانیویەتی هاوکارەکەشی دەستگیربکات و دەستبەسەر چەک و ئەو ماتۆڕسکیلەشدا گیراوە کە تاوانەکەی پێئەنجامدراوە.

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دووپات لە بەهێزکردنی پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکان دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ…
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات
تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدات و جەختیشدەكاتەوە لە ئێستادا نرخی…
Total
0
Share