کونسوڵی پۆڵەندا بە تەنزەوە بۆ پارێزگاری هەولێر: دیوارێکی نەخشێنراو و رووناککراوە بەڵام وەک شوێنێکی نهێنی وێنەگرتنی قەدەغەکراوە

کونسوڵخانەی پۆڵەندا لە هولێر وێنەی دیواری پارێزگای هەولێری داناوە و نووسیەتی ئەم دیوارە نەخشێنراو و رەنگکراوە رووناکی بۆ دابینکراوە بەڵام وێنەگرتنی تێدا قەدەغەکراوە وەک ئەوەی شوێنێکی نهێنی بێت.

لە تویتێکدا کونسوڵخانەی پۆڵەندا وێنەی بەشێک لە دیوارەکەی پارێزگای هەولێری داناوە کە وێنەی تێدا کێشراوە و رووناکیی لەسەر بەڵام با ئاماژە دیاریکراوە کە وێنەگرتن و کامێرا لەو شوێنەدا قەدەغەیە.

تویتەکەی کونسوڵخانەی پۆڵەندا بە سەسوڕمانەوە دەڵێت، “وێنەیەکی جوان رووناککراوە لەسەر دیواری دەرەوەی پارێزگای هەولێر وادیارە ئەوەندە نهێنییە کە وێنەگرتنی قەدەغەیە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی…
Total
0
Share