جەیمس، لەیکەرزی گەیاندە “پلەی ئۆف”

تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز، لە دوایین یارییدا سەرکەوتنی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان.

یەکێک لە دوایین یاریی خولی یانە پیشەگەرەکان لە نێوان تیمەکانی لۆس ئەنجلس لەیکەرز و مینیسۆتا تێمبەروڵڤز-دا ئەنجامدرا، لەیکەرز بە گوڕوتینی لیبرۆن جەیمس ئەنجامەکەی (108-102) لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاییکردەوە.

لەیکەرز بەم بردنەوەیە پێگەی حەوتەمی گرووپی خۆرئاوای بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان “پلەی ئۆف” مسۆگەرکرد ولەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی ممفێس گریزلیس دەبێتەوە، کە بە حەوت یاریی یەک لەدوا یەک براوەی نێوانیان دەردەکەوێت.

لەلایەکی دیکەوە تیمی تێمبەروڵڤز هیوای لەدەستنەدا، بەڵکو ڕووبەڕووی نیو ئۆرلیانز پیلیکانز دەبێتەوە، براوەی ئەو یارییەش پێگەی هەشتەمی گرووپی خۆرئاوا بەدەستدەهێنێت.

تاوەکو ئێستا (14) تیم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی “پلەی ئۆف’ مسۆگەرکردووە، بەرەبەیانی (13/4) دوو پێگەکەی دیکەش یەکلایی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

شکستی بایرن زیان لە ناپۆلی دەدات

بابەتی دواتر

چوار تیرۆرستی مەترسیدار لە کەرکوک دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share