بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک بارانى بەلێزمە و بەهێز دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممەوە بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکان بەردەوامى دەبێت، باران بەلێزمەو هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەڕین ماوەى دابارینى تا کاتەکانى دواى نیوەڕۆ و ئێوارە بە شێوەى لێزمە باران و تاوە بارانى بەهێزدەبێت، لە ئێوارەدا سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک بارانى بەلێزمە و بەهێزدەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆرترین بارانى پێشبینیکراو لە شەودا لەسەر ناوچەکانى بەرزنجە پێنجوێن قەرەداغ دەربەندیخان ئیدارەى گەرمیان و کەلار و کفرى دەبێت”.
ئاشکراشیکرد، “سبەینێ پێنجشەممە شەپۆلى بارانبارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان ناوە ناوە باران بارینى مامناوەند و هەندێک کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاترە، هەندێک کات ئاسمان هەر هەور دەبێت، ئەگەرى تەزرەبارین هەیە بەهۆى نزمبوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما”.