كەشناسی: شەپۆلێكی باران ڕوو لە شارەكانی هەرێم دەكات

كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكات و بۆ ڕۆژی دواتریش پێشبینیی بارانبارین لە سەنتەری شارەكان دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، سبەی ئاسمانی هەرێم بەگشتی نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، پێشبینیی بارانبارینی پچڕ پچڕ دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووری و بەرزەکانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

دەشڵێت، بارانبارینەكە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پاشان لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت.

كەشناسیی هەرێم پێشبینی زیادبوونی خێرایی با و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆل و بەهۆیەوە كەمبوونەوەی مەودای بینین دەكات.

سەبارەی بە ڕۆژی سێشەممەش، پێشبینی دەكرێت کاریگەریی ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەی کەشی ناوچەکە بەردەوامیی هەبێت، پێشبینیی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) بەشێوەی نمە باران هەیە لە هەندێ کات، بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانیش بارانبارین زیاتر دەبێت و هەورەبروسكەشی لەگەڵ دەبێت، وەك ئەوەی كەشناسی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیانی خەڵکەکەمان لەوە گەورەترە بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ژیانی خەڵکەکەمان زۆر لەوە گەورەترە کە بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share