بەهۆی هەورەبروسكەوە گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ گیانیلەدەستدا

تەندروستیی قەزای ئاكرێ رایدەگەیەنێت، بەهۆی هەورە بروسكەوە ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ گیانیلەدەستدا.

نێچیرڤان هەركی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی قەزای ئاكرێ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە لە ناحیەی ڕۆڤیا گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانیلەدەستدا”.

راشیگەیاند، بەر لەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە ئەو گەنجە گیانیلەدەستدا و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی قەزای ئاكرێ كراوە.

بابەتی پێشتر

كەمخەوی ئەگەر نیو كاتژمێریش بێت هۆكارە بۆ نەخۆشیی جۆراوجۆر

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی خوانی بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستاندا كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوتی سپی هەرزاندەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نەوتی سپی لە بەنزینخانەكاندا بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە و جەختیشدەكاتەوە، بەهۆی…
Total
0
Share