نەوتی سپی هەرزاندەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نەوتی سپی لە بەنزینخانەكاندا بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە و جەختیشدەكاتەوە، بەهۆی بڕیارەكەی بەغدادەوە یەك لیتر نەوتی سپی لە بەنزینخانەكاندا لە 1275 دینارەوە دابەزیوە بۆ 1200 دینار.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر نرخی یەك لیتر نەوتی سپی لە بەنزینخانەكاندا گەیشتە 1275 دینار واتا یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 275 هەزار دینار، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە و دوای بڕیارەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق تایبەت بە ناردنی نەوتی سپی كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبووە، بە جۆرێك یەك لیتر نەوتی سپی گەیشتووە 1200 دینار واتا یەك بەرمیل نەوتی سپی لە ئێستادا 260 هەزار دینارە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بڕیاری ناردنی نەوتی سپی لە بەغدادەوە كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبووە، بۆیە ئێستا چاوەڕوانی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەكەین.

بابەتی پێشتر

نرخی گەشتی عەمرە كەمكرایەوە

بابەتی دواتر

کۆنگرەی بیستەمی حیزبی شیوعیی چینی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share