بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر پەیامێك ئاراستەی شۆفێری بارهەڵگرەكان دەكات كە پێویستە بارەكانیان لە سنووری رێگاپێدراو بێت و بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند تكایە شۆفێری بارهەڵگرەكان با بارەكانتان كێشەكەی لە سنووری ڕێگاپێدراوی یاسایی بێت بۆ بارهەڵگرەكەتان،چونكە هەر زێدەڕۆییەك لەباركردن،زیان بەبارهەڵگرەكەتان و ڕێگاوبانەكە دەگەیەنێت.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاند، هەر شۆفێرێك پابەند نەبیچت دووچاری سزادان دەبێت و ئەمڕۆ لە یەكێك لە قەپانەكان سزای ئەو شۆفێری بارهەڵگرە دراوە كە كێشەكەی 11تۆن بووە و كێشی زیادی باركردبوو.