وەک شاژنی دۆکیۆمێنتی شۆڕش خەڵاتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کرا

لە یادی  123 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا خەڵاتی “شاژنی دۆکیومێنتکردنی شۆڕش، تاکە رۆژنامەنووسی ژن لە شاخ” درایە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی، بەبۆنەی 123  ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە ڕێز و وەفاداری بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەک”شاژنی دۆکیومێنتکردنی شۆڕش، تاکە ڕۆژنامەنووسی ژن لە شاخ” دووپات کردەوە و لەرێگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد-ەوە، ڕێزو وەفاداری بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نارد.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە پەیامێکدا بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت “سڵاوی خۆمان بۆ شاژنی دۆکیومێنتکردنی شۆڕش و تاکە ڕۆژنامەنووسی ژن لەسەردەمی شاخ دەنێرین و خەڵاتی خۆمان وەک لۆگۆیەکی سەندیکا/لقی سلێمانی و تابلۆیەکی خۆیمان وەک دیاری لەڕێگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشکەش کرد”.

لە پەیامەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووساندا ئاماژە بەوەشکراوە، ” خۆمان بە قەرزاری کامێرەکەی دەستی خاتوو هێرۆ دەزانین، چونکە ئەو توانیویەتی شۆڕشێکی گەورە دۆکیومێنت لەبارەی مێژووی شاخەوە بکات”.

 

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کاتێک لە شاخ لە شۆڕشی نوێی باشوری کوردستاندا بەشداریکردووە بە کامێرەکەی زۆرینەی ڕوداو و کۆبوونەوە و بەسەرهاتەکانی شاخی دۆکیۆمێنت کردووە و لەلای خۆی پاراستونی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەكەوێتە دوای جەژن

داواكاری گشتیی هەرێم، ڕەزامەندی لەبارەی ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەربڕی، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنیان دەكەوێتە دوای جەژن.…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش دەستگیركردنی 9 تیرۆریستی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش دەستگیركردنی نۆ تیرۆریست رادەگەیەنێت، چەكداری گروپی تیرۆریستیی داعش بوون. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای…
Total
0
Share