لە مزگەوتێکی سلێمانی 60 قورئان دەدزرێت کە هەندێکیان زاخاوی ئاڵتونن

لە مزگەوتێکی گەڕەکی شەهیدانی ئازادی لە شاری سلێمانی دەیان قورئان دەدزرێت، ئەو کەسەی دزییەکەی کردووە وێنە و ڤیدیۆی لای مامۆستای مزگەوتەکە هەیە و دەڵێت داومانە بە پۆلیس.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا مامۆستا محەمەس ساڵح پێشنوێژی مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس رایگەیاند، لە ماوەی سێ چوار مانگی ڕابردوودا ئەوە دووەم جارە دزی لە مزگەوتەکە دەکرێت و لەم هەفتەیەدا دزەکە جارێکی دیکە چووەتە مزگەوتەکە و ژمارەیەک قورئانی پیرۆزی دزیوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو کەسە 60 قورئانی پیرۆزی دزیوە کە هەندێکیان بە زاخاوی ئاڵتوون چوارچێوەیان گیراوە، کە 25 قورئانی لەو جۆرە لە مزگەوتەکەدا بوون و تەنیا سیانیان ماون.

باسی لەوەشکرد، نرخی ئەو قورئانانەی دزراوە زیاترە لە یەک ملیۆن دینار.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەوان وتی، “لەڕێگەی ئەوقافی سلێمانییەوە سکاڵامان تۆمارکردووە و وێنە و ڤیدیۆی ئەو کەسەمان رادەستی پۆلیس کردووە، بەڵام کەسەکە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە”.

لەلایەکی دیکەوە حاجی ئاکۆ وتەبێژی ئەوقافی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، سکاڵامان تۆمارکردووە و چاوەڕێی ڕێکارە یاساییەکانین.

بابەتی پێشتر

شەقامی 30 مەتریی هەولێر بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت

بابەتی دواتر

مۆبایلێک لە گەدەی گەنجێک دەرهێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share