فراکسیۆنی یەکێتی: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین فڕۆکەخانەی سلێمانی بپارێزێت

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە داوا لە UN دەکات فڕۆکەخانەی سلێمانی بپارێزێت و داواش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات بێدەنگ نەبن.

فراکسیۆنی یەکێتی لە راگەیەندراوەکەیدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات، رایگەیاندووە، داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەبێ هیچ هۆکارێکی ئەمنی و تەکنیکی مایەی نیگەرانیی قووڵمانە و لەگەڵ یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان یەکناگرێتەوە.

داواش لە ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق دەکات لە ئاست ئەو پێشێلکارییانەی سەر سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق  بێدەنگ نەبن.

هەروەها داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوی فرۆکەوانیی نێودەوڵەتی (ئیکاو) دەکات، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بپارێزن و لەئاست بەناهەق سزادانی ئەم فرۆکەخانە نێودەوڵەتییە بێدەنگ نەبن.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: هیچ پاساوێک نییە بۆ هێرشی ناڕەوای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی

بابەتی دواتر

هێزەكانی سوریای دیموكرات رەتیدەكەنەوە مەزڵوم كۆبانێ لە سلێمانی كرابێتە ئامانج 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share