چارەنووسی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا یەكلاكرایەوە

د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمارناكرێن و تەنها چارەسەر ئەوەیە بكرێنە پارچە و بە یەدەگ بەكاربهێندرێن.

راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە و یاسایی نین، مەترسی بۆ سەر شوفێر و هاوڵاتییان، دروستدەكەن و بە هیچ شێوەیەك تۆمارناكرێن و تەنها چارەسەر ئەوەیە بكرێنە پارچە و بە یەدەگ پارچەكان بەكاربهێندرێن.

راشیگەیاند، ئێمە ناتوانین لە ڕووی یاساییەوە ئەو بەرپرسیارێتییە مێژوویی و مرۆییە بخەینە ئەستۆی خۆمان و سەلامەت نین، چونكە ئەگەر بەیاسایی بكرێن ژمارەیان زۆر لەوەی ئێستا زیاتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share