لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە گەرمیان 20 کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماری چەند مانگی رابرووی رووداوەکانی هاتوچۆی لەو سنوورە ئاشکراکرد، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 20 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە،  201 رووداوی هاتوچۆ روویداوە لە سنووری گەرمیان، لەو ژمارەیە 91 رووداویان ماتۆڕسکیل بوون.

لە سەرجەم رووداوەکاندا 270 کەس برینداربوون و 92 برینداریان لە رووداوەکانی ماتۆڕسکیلدا بوون.

بەپێی ئامارەکە، بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە 20 مردن لەو ماوەیەدا تۆمارکراوە و نۆ لە حاڵەتەکان بەهۆی رووداوی ماتۆڕسکیلەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن. لە نووسراوێکی…
Total
0
Share