کەشناسی: باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت و سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

لە پێشبینییەکانی کەشوهەوای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان  نمەباران دەبارێت.

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە 2 بۆ 4 پلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت

نوخشە ناسیح رایگەیاند، ” وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت”. دوای…
Total
0
Share