نزیکەی 70 مزگەوت لە هەولێر وتاری هەینیان تێدا نەخوێندرایەوە

ئەمڕۆ هەینی 16 ی نیسان چەند هەینییەک تێدەپەڕێت بەسەر داخستنی بەشێک لە مزگەوتەکان و ئەنجام نەدانی نوێژی هەینی لە نزیکەی 70 مزگەوتی شاری هەولێردا.

هاوڵاتیانی بەشێک لەو گەڕەکانەی کە مزگەوتەکانیان داخراوە داوای کردنەوەی مزگەوتەکان دەکان و بەلێنیانداوە کە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی دەبن لە کاتی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکاندا.

بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی هەولێر هۆکاری داخستنی بەشێک لە مزگەوتەکان  بۆ ڕێنماییەکانی ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێر و لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەگێڕێنێتەوە کە بۆ ڕێگرییە لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هاوکات بەشێک لە مزگەوتەکانی دیکەی شاری هەولێر کە وتاری هەینیان تێدا ناخوێندرێتەوە پەیوەستە بەوەی کە ئەو مزگەوتانە نزیکن لە یەک و ئەوقافی هەولێر بە نوێژخوێنانی ڕاگەیاندووە کە دەتوانن لە مزگەوتێکی دیکە کە نزیکە لە مزگەوتەکەی خۆیانەوە ئەرکە ئاینییەکانیان بەجێبگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لایەنی کەمتەرخەم لە رووداوەکەی سۆران دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەبارەی رووداوەکەی قەزای سۆرانەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتن و…
زیاتر ببینە

بەرگری شارستانی: 75 تیمی گەڕۆک لەو شوێنانەی کە ئاهەنگی سەری ساڵیان تێدا ئەنجامدەدرێت جێگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد. سەرکەوت کاڕەش ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share