نێچیرڤان بارزانی لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی سۆران: ئێران دانی بەوەدا ناوە کە هەڵەیەک کراوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی دەڤەری سۆران ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیمان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کردووە و دان بەوەدا دەنێن کە هەڵەیەک کراوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پەیوەندیمان بە ئێرانەوە کردووە و ئەوان دان بەوەدا دەنێن کە هەڵەیەک کراوە، بەڵێنیان داوە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن و پەیامی سەرخۆشیشیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

وتیشی، چاوەڕێین بزانین وەڵامی ئێران چی دەبێت بۆ ئەو هێرشە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، “ئێمە وەک هەرێمی کوردستان، فاکتەری ئارامی و سەقامگیریین و دووپاتمانکردووەتەوە کە هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە نیین بۆ هیچ لە وڵاتانی دراوسێ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی هۆکاری گیانلەدەستدانی چوار هاوڵاتییەکەی گەڕەکی چوارباخی ئاشکراکرد

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی گەڕەکی چوارباخ بەهۆی تەزووی کارەباوە بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە…
Total
0
Share