پەلە لە دەرچوواندنی یاسای نەوت و غاز دەكرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، نیمچە رێككەوتن هەیە لەبارەی دەرچوواندنی یاسای نەوت و غاز و دەشڵێت، پلانێكی داناوە بۆ پەلەكردن تیایدا.

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای نەوت و غاز پێشتر رێگری لە تێپەڕاندنی كرا بەهۆی بوونی ناكۆكیی سیاسیی گەورە و گرفتی هونەریی بچوك.

دووپاتیشیكردەوە، لەئێستادا “نیمچە رێككەوتنێكی سیاسی هەیە بۆ دەرچوواندنی یاساكە”.

لیژنە ئاراستەی كاركردنی دیاریكردووە، بۆ سەردانكردنی سەرۆك فراكسیۆنەكان، بەمەبەستی پەلەكردن لە دەرچوواندنی یاساكە، وەك ئەوەی حەلبوسی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، “یاسای نەوت و غاز خزمەت بە سەرجەم عێراقییەكان دەكات، نەك لایەنێكی دیاریكراو، چونكە وەبەرهێنانە نەوتی و كانزاییەكان موڵكی سەرجەم گەلە”.

لەكاتێكی پێشتردا لیژنەكە ئاشكرایكرد رێككەوتن لەنێوان هەرێم و ناوەند هەیە دەربارەی یاسای نەوت و غاز و، ئەنجومەنی نوێنەران كار لەسەر دەرچوواندنی دەكات لەم وەرزەی یاساداناندا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لەتیف نێروەیی: راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share