بانکی ناوەندی زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار بۆ خوار 152 هەزار دینار دابەزیووە.

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە 207 ملیۆن و 430 هەزار و98 دۆلاری فرۆشتووە.

لەو بڕەش، 26 ملیۆن و 80 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشتووە و 181 ملیۆن و 350 هەزار و 98 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە فرۆشتووە.

ئەمڕۆ لە بازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 151 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینیووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: لە ئاییندەیەکی نزیکدا 140 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێم دادەنرێن

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە ئاییندەیەکی نزیکدا 140 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێم دادەنرێن”. وەزارەتی…
Total
0
Share