بیتكۆین بۆ نزمترین ئاست دابەزی

بیتكۆین نزمترین ئاست لە ساڵی 2020ـەوە بۆ ئێستا تۆماردەكات و بەهاكەی تا ئەم ساتە بەردەوامە لە دابەزین.

قۆناغێكی تری دابەزینی بەهای دراوی گریمانەیی بیتكۆین سەریهەڵدا، تا كەمێك لەمەوبەر بەهای هەر دانەیەك بیتكۆین بۆ خوار 16 هەزار و 600 دۆلار دابەزی و بەردەوامە لە دابەزینی زیاتر.

ماڵپەڕی بازاڕی “بڵۆك چەین” تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراوە گریمانەیی و دیجیتاڵییەكان ئاشكرایكرد، بیتكۆین رێژەی زیاتر لە 13%ی بەهاكەی لەدەستداوە و ئەوەش نزمترینە لە ماوەی دوو ساڵدا، بەو پێیەی لە كۆتاییەكانی ساڵی 2020دا بەهای بیتكۆینێك بۆ كەمتر لە 16 هەزار دابەزیبوو.

دوای ئەو قۆناغە، بەهای بیتكۆین رووی لە بەرزبوونەوەیەكی بێوێنە كرد و لە كۆتایی ساڵی 2021دا، بەهای یەك دانە لەو دراوە گریمانەییە گەیشتە 64 هەزار و 400 دۆلار.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێی تاڵیبان: نابێت ژنان بچنە پاركەكان

بابەتی دواتر

بە پادشای داهاتووی ئیسرائیل ناویدەبەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share