لەتیف نێروەیی: راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەكان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیەكە بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و مسۆگەرکردنی ماف و شایستە داراییەكانی هاوڵاتیانی هەرێم.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی دیدارێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغداد، دەستوورە. بە گەڕانەوە بە دەستووری عێراق، بەشێكی گەورەی ئەو كێشانە چارەسەر دەبێت. لە راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیدا، جەخت لەو خاڵە كراوەتەوە.

نێروەیی باسی لەوەشكرد، راگەیەنراوەكەی سەرۆك بافڵ وەك نەخشەڕێگەیەكە بۆ كۆتاییهاتن بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد لەلایەك و مسۆگەربوونی ماف و شایستە داراییەكانی هاوڵاتیانی هەرێم لەلایەكی ترەوە.

ئاشكراشیكرد، ئامانجی یەكێتی، بریتییە لەوەی هاوڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق لە داهاتی نەوت سوودمەندبن و لەكاتی خۆیدا شایستە داراییەكانیان و مووچە وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدرێت

لەچەند وڵاتێکی ئەوروپا کوردانی تاراوگە خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدەن. کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی…
Total
0
Share