وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ هێزی دەریایی ئەمریکا و ژاپۆن لە ئاوەکانی باشووری دوورگەی جیجۆ ئەنجامدەدەن.
وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، “لە ئەمڕۆوە مانۆڕێكی سەربازی دوو رۆژە لە دوورگەی جیجۆ بە بەشداری فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی (CVN-68) بە ئامانجی باشترکردنی توانا سەربازییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ژاپۆن ئەنجامدەدەین”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە مانۆڕەکەدا راهێنانی دژە ژێردەریایی ئەنجامدەدەین، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوەی کۆریای باشوور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژاپۆن لە دژی هەڕەشە بەردەوامەکانی کۆریای باکوورلە دەریادا”.
لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ئەمە یەکەمین مانۆڕی هاوبەشیی ئەو سێ دەوڵەتەیە کە ئەنجامدرابێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا کۆریای باکوور ژمارەیەک لە مووشەکی نوێی تاقیکردەوە.