ئاگر لە دایەنگەیەكی منداڵان كەوتەوە

كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە دایەنگەیەكی منداڵان لە شاری سلێمانی و كەوتەوە و بەبێ زیانی گیانی كۆنترۆڵكرا.

ئاگرەكە لە دایەنگەی ناو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی چوارچرای نوێ لە شاری سلێمانی كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاگرەكە زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە و كۆنترۆڵكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بڕەپارەیەک دۆزرایەوە و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانیی یەک، بڕێک پارە دۆزرایەوە و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە. پشتیوان ئەزوەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی…
Total
0
Share