ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی ئەمریکا بەرزبووەوە

ماوەی چەند رۆژێکە زریانێکی بەهێز بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خانوو رووخاون و دەیان کەسیش بوونەتە قوربانی.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، “بەهۆی ئەو زریان و باوبۆرانەی چەند رۆژێکە ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە، نۆ کەس لە ویلایەتی تینیسی و 17 کەس لە ویلایەتەکانی ئارکنسۆ و میسیسپی و ئەلەباما و چەند ویلایەتێکی دیکە گیانیانلەدەستداوە”.

هاوکات هەر بەهۆی ئەو زریانەوە دەیان کەس برینداربوون و ژمارەیەکی زۆریش بەهۆی رووخانی خانووەکانیانەوە بێماڵ و حاڵ بوون.

هاوکات لە رۆژی شەممەوە تا ئێستا 650 هەزار ماڵ لە ویلایەتەکانی ئۆهایۆ و پەنسلڤانیا و تنیسی و کنتاکی و فێرجینیای رۆژئاوا بێکارەبا بوون.

 

بابەتی پێشتر

مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە وەرزی بەهاردا لەسەر تەندروستی

بابەتی دواتر

ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share