پەرلەمانتارێك: بەغداد نەوت هەناردەبكات دەبێت بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێم بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغداد سووربێت لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان لە رێگای سۆمۆوە نەوتەكەی هەناردەبكرێت ئەوا دەبێت عێراق بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە بۆ هەرێم رەوانە بكات.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تێبینییەكی زۆر لەسەر ئەو پڕۆژەیاساییە هەیە كە لە حكومەت پەسەندكراوە و سووننەكان تێبینییان هەیە و لەئێستادا كە سەرۆكی پەرلەمان مۆڵەتی وەرگرتووە بۆ ئەوەیە كە پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندنەكرێت.

ئاشكراشیكرد، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا 12.67% بۆ هەرێمی كوردستان جێگیركراوە و ئەگەر عێراق سووربێت لەسەر ئەوەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەغدادەوە هەناردەبكرێت دەبێت ئەو كات شاندی هەرێم دانوستان و رێككەوتنی نوێ لەگەڵ بەغداد دەستپێبكات، بەو پێیەی پێشتر هەرێم رێككەوتنی لەسەر بڕێكی نەوتەكەی كردووە و ئێستا كە سۆمۆ نەوتەكەی هەناردەبكات دەبێت داواكاریی زیاتری هەبێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، جگەلە شایستەی دارایی فەرمانبەران، دەبێت حكومەتی عێراق بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

بابەتی پێشتر

توركیا ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندكرد

بابەتی دواتر

زاوایەك لە لایەن ماڵە خەزورانییەوە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەریی ئازاد هەیە و هاوکاری میدیای پیشەیی دەبین

بەبۆنەی یادی 125 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، جەختلە پشتیوانیی…
Total
0
Share