زاوایەك لە لایەن ماڵە خەزورانییەوە كوژرا

شەوی رابردوو لە گەڕەكی شۆرجەی شاری كەركوك زاوایەك دەچێتە ماڵە خەزورانی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە و بە سێ كەسەوە بەدار و بەرد و كێبڵ هێرشدەكەنە سەری و لێیانداوە تاوەكو كاتەی زاواكە گیانيلەدەستداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، زاواكە نیشتەجێی شاری هەولێربووە و تەمەنی 38 ساڵ بووە و ناكۆكی لە نێوان ژن و پیاوەكە هەبووە و لەیەكترجیابوونەتەوە كە پوورزای یەكتربوون.

دوای رووداوەكە بكوژەكان پۆلیسیان ئاگاداركردووەتەوە و تەرمەكە براوەتە پزیشیكی دادی كەركوك و سێ تۆمەتبارەكە دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”،…
Total
0
Share