پارێزگاری نەینەوا: موشەكەكان لای ئێمەوە نەنراون بە هەولێرەوە

نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا ڕەتیدەكاتەوە ئەو موشەكانەی ئەمشەو نران بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانەوە، لە سنووری پارێزگاكەوە تەقێندرابن.

ئەمشەو 15ی شوبات، ژمارەیەك موشەك لە چەند گەڕەك و ناوچەیەكی شاری هەولێر كەوتنەخوارەوە و بەهۆیانەوە چەند هاوڵاتییەك برینداربوون.

لە لێدوانێكدا بۆ بەشی عەرەبیی شەفەق نیوز، نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، “هیچ موشەكێك لە سنووری پارێزگای نەینەواوە ئاڕاستەی كوردستان نەكراوە.”

پارێزگاری نەینەوا كە شارەزایی سەربازیی هەیە و پێشتر فەرماندەیەكی سەربازیی عێراق بووە، لە لێدوانەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان جموجۆڵی سەربازییان تیادا نییە و جەختیكردووەتەوە، “هەموو كەرتە سەربازییەكان بە پێكهاتە جۆراوجۆرەكانیانەوە ئارامن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی بۆ مەسعود پزیشکیان: دەتوانین ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئێوە و ئەمریکا بگێڕین

ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. ئەمڕۆ…
Total
0
Share