بافڵ جەلال تاڵەبانی: باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەریی ئازاد هەیە و هاوکاری میدیای پیشەیی دەبین

بەبۆنەی یادی 125 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، جەختلە پشتیوانیی میدیایی پیشەیی، ئازادیی رۆژنامەگەری و رۆژنامەنووسی بوێر دەکاتەوە.

لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا وێڕای پیرۆزبایی یادی 125 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی لە رۆژنامەنووسان، هاتووە، ” رۆژنامەگەریی ئازاد و فەراهەمکردنی ئازادیی بیروڕا پایەیەکی گرنگی دیموکراسین و هێمای گەشەسەندن و پێشکەوتنی وڵاتن” ئاماژە بۆ پاشەکشەی هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان دەکات لەو رووەوە و دەڵێت، “بەداخەوە لە ساڵانی رابردوودا هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نەک تەنیا لەو رووەوە گەشەی نەکردووە، بەڵکو بووەتە جێگەیەک بۆ کپکردن و زیندانیکردنی دەنگە ئازادەکان، تۆمەتی ناڕەوا بۆ رۆژنامەنووسان دروستدەکرێت و وێنەیەکی نەخوازراوی هەرێم پێشکەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت”.

سەرۆک بافڵ جەختدەکاتەوە، “ئێمە باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەریی ئازاد و رۆژنامەنووسی بوێر هەیە، هەرگیزیش خۆمان لە سەروو رەخنەوە نەبینیووە و پشتیوانیی هەر هەوڵێکیش دەکەین کە هەڵەکانمان دەستنیشان بکات و رێگا راستەکەمان نیشان بدات”.

رایگەیاندووە، “لەسەر هەمان ئەو بیروباوەڕە نەگۆڕەی خۆمان بەردەوام دەبین و هاوکار و هەماهەنگی میدیای پیشەیی و هەموو دەنگە دلێر و ئازادەکان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە چوار مانگی ڕابردوو 571 ملیار دنیار داهاتی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەماوەی چوارمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 571 ملیار دینار داهاتی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share