ئەلمۆنیتەر: حكومەتی هەرێم بە پێشنیازەكەی عێراق رازی نییە كە نەوتەكەی لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم بە پێگەی “ئەلمۆنیتەر”ی ئەمریكی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پێشنیازەكەی بەغداد بۆ هەناردەكردنی نەوت لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە رازی نییە، هاوكات لە راپۆرتەكەی ئەلمۆنیتەردا هاتووە، بەشێك لە كۆمپانیا نەوتییەكان كاركردن و بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی كوردستان دوای بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتیی فەرەنسا راگرتووە.

ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێم كە قسەی بۆ ماڵپەرەكە كردووە راشیگەیاندووە، هەرێمی كوردستان پێی وایە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هەڕەشەیە لەسەر ئابوریی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان بۆیە ئەو پێشنیازە رەتكراوەتەوە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا راگیراوە و وەزارەتی وزەی توركیاش لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردبووەوە، راگرتنی هەناردەی نەوت، كێشەیەكی ناوخۆیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدادە و توركیا ئامادەیە هەماهەنگ بێت لە دۆزینەوەی میكازمێكی گونجاو.

بابەتی پێشتر

دوو هێلیکۆپتەری هێزەکانی ئەمریکا کەوتنەخوارەوە

بابەتی دواتر

رۆیتەرز: شەش ملیار دۆلار قەرزی تر هاتە سەر هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share