رۆیتەرز: شەش ملیار دۆلار قەرزی تر هاتە سەر هەرێم

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی هەرێم پێشوەختە بڕی 6 ملیار دۆلاری لە ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی بواری نەوت وەرگرتووە كە لەبەرامبەر ئەوەی كە نەوتی خاویان پێبدات، بەڵام راگرتنی هەناردەی نەوت ئەو گرفتەش بۆ هەرێمی كوردستان دروستدەكات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بووەتەوە هۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم نەتوانێت نەوتی خاو بەو كۆمپانیایانە بدات كە پێشتر پارەی لێوەرگرتوون و بڕەكەشی شەش ملیار دۆلارە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، تاوەكو ئێستا بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە هەرێم، هیچ بڕیار و پلانێكی نوێی نییە و ئەو كۆمپانیایانەش لە هەرێمی كوردستان لە بواری دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتدا كاریان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەسەندكردنی لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، موقتەدا…
Total
0
Share