دوو هێلیکۆپتەری هێزەکانی ئەمریکا کەوتنەخوارەوە

وتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر لە ویلایەتی کنتاکی نۆ سەرباز گیانیان لەدەستدا.

کۆلۆنێل ئەنتۆنی هۆفلەر وتەبێژی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، “دوو هێلیکۆپتەری سەر بە سوپای ئەمریکا لە جۆری بلاک هۆک لە کاتی راهێنانی ئاسایی خۆیان لە ویلایەتی کەنتاکی کەوتنەخوارەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان نۆ سەرباز گیانیان لەدەستداوە”.

لە ساڵی 2021 دا رووداوێکی هاوشێوە لە ویلایەتی تەکساس روویدا و بەهۆیەوە دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
Total
0
Share