فراكسیۆنە كوردییەكان نەگەیشتنە رێككەوتن

فراكسیۆنە كوردستانییەكان نەگەیشتنە رێككەوتن و مۆڵەتی 24 كاتژمێر بە لیژنەی دارایی درا كە پڕۆژەیاسای بودجە تەواوبكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتاییهات و لایەنە كوردییەكان نەگەیشتنە رێككەوتن لەسەر بڕگەكانی هەردوو ماددەی 13 و 14ی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق.

لای خۆشییەوە دیلان غەفوور پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی 24 كاتژمێر دراوە بە لیژنەی دارایی كە گۆڕانكارییەكانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواوبكەن و جەختیشیكردەوە یەكێتی سوورە لەسەر تەرخانكردنی پشكی 10%ی بودجە بۆ پاشەكەوتی مووچە.

بابەتی پێشتر

سبەی یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعودیە بەرێدەكەون كە ژمارەیان 690 حاجییە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و سەقامگیریی ناوچەكە بەرپرسیارێتیی هەموومانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share