ئەندامانی باندێك كە 328 توك توكیان دزیبوو دەستگیركران

لە كەربەلا ئەندامانی باندێك دەستگیركران كە بەوتەی پۆلیس 328 توك توك-یان لە بەغداد و كەربەلا دزیوە.

ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا ڕایگەیاند، شەش كەس دەستگیركراون كە 300 ماتۆڕی توك توك-یان لە بەغداد دزیوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی كەربەلا، ئەو كەسانە 28 توك توكی تریان لە كەربەلا دزیوە و لە لێكۆڵینەوەدا دانیان بە هەموو ئەو تاوانانەی دزیكردندا ناوە.

فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا دەڵێت، ئەندامانی باندەكە 30 فیشەی كارپێكردنی ماتۆڕیان پێبووە كە لەڕێگەیانەوە توانیویانە ئەو ماتۆڕانە بخەنەكار كە دزیویانن، هەروەها چەندین بەڵگەنامە و گرێبەستی ساختەیان پێبووە بەهۆیانەوە توك توكەكانیان لە شارەكانی تر فرۆشتووە.

توك توك ماتۆڕێكی نەفەرهەڵگرە و لە بەغداد و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەربڵاوە، نرخی هەر دانەیەك لەو جۆرە ماتۆڕە لەنێوان سێ بۆ شەش ملیۆن دیناردایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە ڕۆژئاوای عێراق فڕۆکەیەکی سوتەمەنیهەڵگرمان کەوتەخوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، “لە ڕۆژئاوای عێراق، فڕۆکەیەکی سوتەمەنیهەڵگرمان لە جۆری KC-135، لە کاتی پڕکردنەوەی سوتەمەنی…
Total
0
Share