بەفربارین بەشێوەی پچڕ پچڕ تاوەکو سبەی بەیانی بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ئەو شەپۆلە باران بارینەى ئەم ئێوارەیە دەستىپێکرد لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت بەشێوەى نمەباران و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مام ناوەند لە ناوچەى جیا جیا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای نیوەی شەو لە سەنتەرى شارەکان کۆتایی دێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران و بەفربارین بەردەوام دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ تا سبەى بەیانى رۆژى چوارشەممە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕی بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردەوە:

هەولێر 6.6 ملم

شەمامک 6.6 ملم

خەبات 9.4 ملم

پیرمام 9.0 ملم

سلێمانى 6.1 ملم

چەمچەماڵ 10.2 ملم

دهۆک 7.8 ملم

زاخۆ 5.8 ملم

ئاکرێ 8.4 ملم

بامەرنێ 4.6 ملم

مانگیش 9.4 ملم

بارزان 6.2 ملم

بازیان 9.4 ملم

دەربەندیخان 1.4 ملم

حاجى ئۆمەران 0.8 ملم

سۆران 11.0 ملم

هەڵەبجە 4.4 ملم

هەڵشۆ 12.8 ملم

کەلار 0.2 ملم

مەیدان 0.4 ملم

پێنجوێن 5.0 ملم

مێرگەسور 4.2 ملم

سیدەکان 6.6 ملم

چۆمان 8.4 ملم

کەرکووک 2.8 ملم

دووز خورماتوو 5.4 ملم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند، نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکەین. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دوایین گۆڕانکارییەکانی…
Total
0
Share