رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە هەڵەبجە جگە لە برینداربوونی دوو كەس، تێكشكانی دوو ئۆتۆمبێلی لێكەوتەوە.
رووداوەكە بەربەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە و كەمێك لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە راگەیەندراوێكی لەبارەیەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لەناو شاری هەڵەبجە رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کراون و BMWـدا روویدا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینێك برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.