کەشناسی: باران و خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەگەری لێزمەباران هەیە و خۆڵبارینیش دەستپێدەکات، هەروەها پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک باران  لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان.

هەروەها لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە، لە درەنگانی شەو کاریگەریی بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات.

کەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە 2-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو .

سبەینێ هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمەباران دەبێت، رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان.

پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە بە نزیکەی 4-6 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

زیرەکیی دەستکرد 300 ملیۆن کەس بێکار دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share