کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەینێ شەستەباران دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لەدوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران بەتایبەت لە ناوچەکانی بەشێک لە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانی ئێوارەدا بە گشتی ئاسمان بۆ نیمچەهەور و ساماڵ دەگۆڕێت.

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1-2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سبەینێ چوار شەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەورە، بەڵام ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی شەستە باران هەیە لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا لە بەشێک لە ناوچەکانى بەتایبەت ئاکرێ و شیلادزێ و ئامێدی و بارزان و دێرەلوک بارانبارین هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بابەتی پێشتر

پادشای سعودیە بانگهێشتی سەرۆکی ئێران دەکات

بابەتی دواتر

شاندی هەرێم گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘داعش لە سێگردکان’ـە

بە گوێرەی زانیارییەكان، چەند چەکدارێکی داعش لە شوان و شێخ بزێنییەوە بە زێی بچووک دا پەڕیونەتەوە بۆ سنووری…
Total
0
Share