پۆلیسی سلێمانی: دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی داواکراودا گرت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە داواکراوبووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی دادپەروەریی بەندییەکان لە عێراق خەڵاتی ماندێلای بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەخشی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەهۆی پابەندی جێبەجێکردنی سەرجەم راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و جیهانییەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا، خەڵاتەکەی…
زیاتر ببینە

پاش سێ ساڵ کۆمپانیاکان درەختە نێژراوەکانی گۆیژە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگا دەکەنەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دوای سێ ساڵ لە ناشتنی درەختەکان و خزمەتکردنیان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.…
Total
0
Share