پادشای سعودیە بانگهێشتی سەرۆکی ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکەی بانگهێشتنامەیەکی لە مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیەوە پێگەیشتووە بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی.

حسێن عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران بانگهێشتنامەیەکی لە مەلیک سەلمان پادشای سعودیەوە بەدەستگەیشتووە بەمەبەستی سەردانیکردنی ئەو وڵاتە، لە بەرامبەریشدا رەئیسی داوایەکی هاوشێوەی ئاراستەکردووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و رێککەوتن لە مانگی رەەمەزاندا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجامبدەن.

لە ماوەکانی رابردووشدا هەردوو وڵات رێکەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان و لە ماوەی دوو مانگدا باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتەکانی یەکتر بکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای سوریا: لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەسەدە سەربازێکمان کوژرا

سوپای سوریا رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەسەدە، سەربازێکی سوپا کوژرا. بەپێی تەلەفیزیۆنی رەسمیی سوریا، هەسەدە ئامانجی…
Total
0
Share