حكومەت داهاتی نەوتیشی بۆ سلێمانی نەنارد بۆ دابەشكردنی مووچە

حكومەت، لە دابەشكردنی مووچەدا بە داهاتی نەوت، جیاوازیی لەنێوان سلێمانی لەگەڵ هەولێر و دهۆكدا كرد، پارە بۆ بانكەكانی سلێمانی نەنێردرا.

ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران و مووچەخۆران و لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستپێكرا، وەك پێشتریش ڕاگەیەندرابوو، مووچەكە لە داهاتی نەوتی ئەم مانگە دەدرێت، بەڵام حكومەت هیچ بڕەپارەیەكی بۆ بانكەكانی سلێمانی نەنارد و مووچەی تەندروستی لە سنوورەكانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشنەكرا.

لەكاتێكدا پارە بۆ بانكەكانی هەولێر و دهۆك نێردراوە و مووچەی فەرمانگە تەندروستییەكانی ئەو سنوورە دابەشكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێكردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی…
Total
0
Share