کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە شەوی سێشەممەوە کەشوهەوا لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم جێگیربوون بە خۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی وبومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە درێژایی کاتەکان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، پاشان  بۆ ئێوارە کاریگەریەکەی  لە زۆربەی شوێنەکان کەمدەبێتەوە بۆ شێوەی نمە بارانی پچرپچر لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاکوو ئێوارە ئەگەری دابارینی نمە بارانی کەم  هەیە لە ناوچەشاخاوییەکان و بە رێژەی زیاتر لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و لەکاتەکانی شەودا کەش لەزۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە”.

لای خۆیەوە ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سنوور پارێزگای سلێمانی تا ئەمڕۆ 575 ملم بارانباریوە، لە کاتێکدا ساڵی پار لە هەمان کاتدا تەنها 360 ملم باریبوو”.

 

 

بابەتی پێشتر

خانە شێرپەنجەییەکان دەنێردرێنە بۆشایی ئاسمان

بابەتی دواتر

ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاشکرا کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێر بەرزدەبێتەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی زێڕ پەیوەندی بە سیاسەتەكانی ئەمریكاوە هەیە و دەیەوێت دراوەكەی بەهاكەی لەدەست نەدات…
زیاتر ببینە

پێچەوانەی لامەركەزییەتە.. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتی مۆڵەتی باڵەخانەکان و راستاندنی نوسراوەکان لە سلێمانییەوە بۆ…
Total
0
Share