ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاشکرا کرا

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەردەوام ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە 8ی ئەم مانگەوە مانگەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی دوو مەتر زیادیكردووە، بەڵام هێشتا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی مەترێک كەمترە”.

هاوکات سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، ” لە 8ی مانگەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی دوو مەتر و نیو زیادیكردووە و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوەکە نزیكەی 20سانتیممەتر زیاترە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی: هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجامبدرێت لێی بەرپرس نین

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند، “بێجگە لە ئاڵوگۆڕی دراو هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا…
Total
0
Share